بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گوندی قەسرکێ لە ناوچەی وردییە بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال کراوەتە ئامانج، سەرچاوەکانی هەواڵیش دەڵێن هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە.
ئەو شوێنەی کە تورکیا هێرشەکەی تێدا ئەنجامداوە، دەکەوێتە ناحیەی تل عوزێر سەر بە قەزای بەعاج لە سنووری پارێزگای نەینەوا، لەوێ یەکینەکانی پاراستنی شەنگال بونیان هەیە.
تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە، بەڵام سەرچاوە هەواڵییەکان دەڵێن کوژراو و بریندار هەیە.
Your Comment